548207699_1967598870693030_5299970215858250180_n_770x420.jpg

هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح بەشداریکرد لە مەراسیمی یادی ٧٦ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میلی چین

Sep 17, 2025  |   كوردستان 

بەرواری ١٦ــی ئەیلول ٢٠٢٥ لە هۆڵی هۆتێل ڕۆتانای شاری هەولێر، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەهاوڕێیەتی شاندێک لە هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی ، لەسەر بانگهێشتی فەرمی بەڕێز "لیو جین" کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین، بەشداریان کرد لە مەراسیمی یادی ٧٦ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میللی چین.
لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و نوێنەری وڵاتان ئامادەبوون ، لای خۆیەوە هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح ، چەپکە گوڵ و پەیامی پیرۆزبایی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی پێشکەش بە کونسوڵی گشتی کۆماری میلی چین لە هەرێمی کوردستان کرد