پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی
Sep 11, 2025 | كوردستان
(بەناوی خودای گەورە و میهرەبان)
بەبۆنەی یادی هاتنە دنیای پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی (محمد) درودی خودای لەسەربێت ، پیرۆزبایی لە تەواوی موسوڵمانانی جیهان بەگشتی دەکەین و داواکارین خودای میهرەبان ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ گەل و نیشتمانەکەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی ، هاتنە دنیای ئەو زاتە پیرۆزە ڕێنیشاندەر و ڕوناککەرەوەی ڕێگای مرۆڤایەتی بوو دژی زوڵم و جەهالەت . لەو یادە پیرۆزەدا سڵاو و درود دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی پێشەوای ئیسلام و مرۆڤایەتی
بێرون عومەر فەتاح
سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی