baran_barin.webp

لێزمە باران

Nov 7, 2026  |   هەمەڕەنگ 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 07-11-2027، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت، لەدوای نیوەڕۆوە لە هەندێ شوێنی جیا جیا باران بەشێوەی لێزمە باران و هەورە بروسكە دەبێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەكرێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری شاری هەولێر و دەوربەری (بەحركە، خەبات، هیران، شەقڵاوە، كۆیە) و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێك لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆك (ئاكرێ، بەردەرەش، بجیل، دینارتە) و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان. پلەكانی گەرماش (4-5) پلە نزمتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆك: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سبەینێ یەكشەممە 8-11-2026، ئاسمان هەوری تەواو و نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچر پچر بەردەوام دەبێت لە زۆربەی ناوچەكاندا تا كاتەكانی ئێوارە، پاشان كەشی ناوچەكەمان جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت. هاوكات پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ نزمتر دەبێتەوە.