15282025_11nbb_770x420.jpg

ئەمریكا لە نزیك سنوورەكانی رووسیا مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دەدات

Aug 2, 2025  |   جیهان 

سوپای ئەمریكا بڕیاریداوە لە چەند رۆژی داهاتوودا مانۆڕێكی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ هێزەكانی ئەرمینیا لەسەر خا;ی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات، كە نزیكە لە سنوورەكانی رووسیاوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا، مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەكە رۆژی 20ی ئەم مانگەی دەستپێدەكات و تارۆژی 20-8-2025 بەردەوام دەبێت، تێیدا هێزەكانی پاراستنی ئاسایشی ئەرمینیا لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا لە ئەوروپا و ئەفریكا بەشدار دەبن.

وەك لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیادا هاتووە، ئامانج لە مانۆڕە سەربازییەكە، ئامادەیی ئەو هێزانەیە بۆ هەر چەشنە ئەركێكی نێودەوڵەتی.

لەچەند ساڵی رابردوودا، ئەمریكا و ئەرمینیا چەندین مانۆڕی سەربازیی هاوبەشیان لەسەر خاكی ئەرمینیا ئەنجامدابوو، دواترینیشیان مانۆڕە سەربازییەكەی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2024 بوو، كە ماوەی 10 رۆژی خایاند و ناڕەزایی توندی رووسیای لێكەوتەوە.