Mar 6, 2025 | جیهان
وەزیری دەرەوەی رووسیا، رایگەیاند، ڕێگا بە جێگیركردنی یەكە سەربازییەكانی وڵاتانی ئەوروپا لە ئۆكراینا نادەن.
سێرگی لاڤرۆڤ، سەبارەت بە بڕیاری ئەمریكا بۆ ڕاگرتنی پشتیوانی سەربازیی بۆ ئۆكراینا، ئاماژەی بە لێدوانەكانی جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای پێشووی یەكێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەكی و كاروباری ئاسایش، كردو، ڕایگەیاند: "بۆرێل رایگەیاندبوو ئەگەر ناردنی چەك بۆ ئۆكراینا ڕاگیرێت، ئەوا شەڕ و پێكدادانەكان بە خێرایی كۆتایی دێت. ئێمەش هەمان بۆچوونمان هەیە."
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لاڤرۆڤ، ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتەكەی ڕێگە بە جێگیركردنی یەكە سەربازییەكانی وڵاتانی ئەوروپا لە ئۆكراینا نادات و، ڕایگەیاند: "بوونی یەكەی سەربازیی ئەوروپا لە ئۆكراینا بە واتای جەنگی فرەڕەهەند لەگەڵ ڕووسیا نایەت، بەڵكو بە واتای بەشداری ڕاستەوخۆی وڵاتانی ناتۆ دێت لە جەنگەكەدا".