بەشداریکردن لە دیداری باشور بۆ ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان لە سوریای نوێدا
Jan 25, 2025 | كوردستان
ئەمڕۆ بەرواری ٢٥ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی ، هەڤاڵ بێرون عمر فتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەشداریکرد لە دیداری باشور بۆ ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان لە سوریای نوێدا ..
دیدارەکە بەئامادەبونی نوێنەرانی حزبی و حکومی وکەسایەتی ئەکادیمی وکۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری بەڕێوەچوو ، هاوکات پێشنیازی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی پێشکەش بەبەرپرسانی دیدارەکە کرا ، لەسەر پرسە ناوخۆیی و ناوچەیی ونێودەوڵەتیەکان لەسەر ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان..