122512025_62182023_EWQ_770x420.jpg

هاکان فیدان بەغدا دەکات

Jan 25, 2025  |   جیهان 

بریارە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گۆڕانکارییەکان و چەند پرسێکی ئابووریی لە نێویاندا پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەرێگای بەندەری جەیهان - تورکیا هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەسەردانێکی فەرمی بگاتە بەغدا.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی عێراق و رۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی، سەردانەکەی هاکان فیدان، کۆمەڵێک تەوەر لە خۆ دەگرێت، لەوانە پێداچوونەوە بە پەیوەندی و رێککەوتنەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە و توندوتۆڵکردنی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ رووبەرووبونەوەی بەقاچاخبردنی سامانی نیشتیمانی و کۆچی نایاسایی. 

هەر بەگوێرەی رۆژنامەکە، هاکان فیدان جگە لەو پرسانە کە پەیوەندییان بە رێککەوتنی ئەمنیی و ئابووریی نێوان ئەنقەرە و بەغداوە هەیە، بڕیاریشە باس لە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەریگای بەندەری جەیهان - تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بکات. 
پێشتریش لە سەرەتای مانگی نیسانی 2024، هاکان فیدان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی بەغدا و پاشان هەولێریان کرد و 27 یاداشتی لێکگەیشتنیان لە بوارە جیاجیاکاندا لەگەڵ بەغدا ئیمزا کرد، کە گرنگترینیان رێککەوتنی ئاو بوو.