474461132_1776521446467441_5783865097829564552_n_770x420.jpg

ڕاگەیەندراوی (بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی ) سەبارەت بە گەڕانەوەی زەوی و موڵکی هاوڵاتیانی کوردی سنوری مادەی (١٤٠)ی دەستوری

Jan 22, 2025  |   كوردستان 

بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی (محکمەی ثورەی) حزبی بــەعــ.ـس و گەڕاندنەوەی زەوی و موڵکی داگیرکراوی هاوڵاتیانی گەلی کورد و تورکمان لە سنورەکانی مادەی (١٤٠)ی دەستوری دەستپێک و هەنگاوێکی دادپەروەرانەیە بۆ گەڕانەوەی مافی زەوتکراوی هاوڵاتیانی گەلەکەمان لەسەر خاک و زێدی مێژوی و ڕەسەنی خۆیان ، هەوڵەکانی فراکسیۆنە کوردیەکان و هەر کەس و لایەنێک بەرز دەنرخێنین کە ڕۆڵیان لەو پرسە نیشتمانیەدا گێڕابێت ، وە پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی گوندەکانی دەوروبەری کەرکوک و سنورەکانی مادەی ١٤٠ی دەستوری دەکەین بۆ گێڕانەوەی مافی شەرعی خۆیان ، هیوادارین هەوڵەکان بەردەوام بن بۆ کاراکردنەوەی مادەی دەستوری( ١٤٠ )و گێڕانەوەی مافە شەرعیەکانی تری گەلەکەمان ، لەڕێگای هەوڵە یاسایی و دەستوریەکان .


بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی
٢٠٢٥/١/٢٢