474091706_1772471120205807_4436576413507579251_n_770x420.jpg

به‌گه‌رمى پێشوازی له‌و دیدار و كۆبونه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ولێرى پایته‌خت ده‌كه‌ین

Jan 16, 2025  |   كوردستان 

بێرون عمر فتاح سكرتێرى بزوتنه‌وه‌ى چاكسازیی نیشتمانى له‌ لێدوانێكیدا بۆ كات نیوز سه‌باره‌ت به‌ دیدار و كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆى هه‌ولێرى پایته‌خت ڕایگه‌یاند :
به‌گه‌رمى پێشوازی له‌و دیدار و كۆبونه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ولێرى پایته‌خت ده‌كه‌ین به‌ له‌به‌رچاوگرتنى گۆڕانكاریه‌كانى ناوچه‌كه‌ و خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌ چاره‌نووسسازه‌كان تایبه‌ت به‌ ئاینده‌ى گه‌لى كورد ،كۆبونه‌وه‌ى به‌ڕێزان (جه‌نابى مه‌سعود بارزانى و ژه‌نڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدى ) له‌لایه‌ك و كۆبونه‌وه‌ى به‌ڕێزان (بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ) له‌لایه‌كى تر، به‌ گرنگ و جێگاى ئومێد ده‌زانین بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى ماڵى كورد و هێنانه‌ كایه‌ى گوتارێكى یه‌كگرتوو، به‌رامبه‌ر گۆڕانكارى و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و تێپه‌ڕاندنى دۆخى ئێستای هه‌رێمى كوردستان و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت و چاره‌سه‌ركردنى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك،هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ى چاكسازیی نیشتمانى ده‌ستخۆشی و پشتیوانى خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین بۆ ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ و چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى گرنگ و مێژوویان لێده‌كه‌ین .