هەڤاڵانى بزوتنەوەى چاکسازیی نیشتمانى بەشداریانکرد لە مەراسیمى کردنەوەى دوو پرۆژەى خێرخوازى
Dec 13, 2024 | كوردستان
ئەمڕۆ ١٢ی بەفرانبار ٢٠٢٤ لە قەزای سەیدصادق ، هەڤاڵ بێرون عمر فتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بە هاوڕێیەتی شاندێک لە هەڤاڵانی ناوەندی سەیدصادقی بزوتنەوەی چاکسازیی ، لە دووەمین ساڵیادی شەهید ئاکام عومەر بەشداریانکرد لە مەراسیمی کردنەوەی دوو پڕۆژەی خێرخوازی مزگەوتی بابەگوڕگوڕ و بنکەی تەندروستی بابەگوڕگور ..
لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەسایەتیەکانی سنورەکە ئامادە بوون ، شایانی باسە پرۆژەکان لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانەوە دروست کرابوو ، لە کۆتایی مەراسیمەکەدا پەیامی دەستخۆشی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی خوێندرایەوە ...