134102024_0134jh_770x420.jpg

ئێران هەڕەشەی لەناوبردنی سەرچاوەكانی وزەی ئیسرائیل دەكات

Oct 5, 2024  |   جیهان 

ئێران پەیامێكی هەڕەشەئامێز ئاڕاستەی ئیسرائیل دەكات و رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەو وڵاتە هێرشمان بكاتەسەر، كێڵگەكانی غاز و پاڵاوتگەكانیان بۆردومان دەكەین.

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێكدابڵاویكردەوە، هێرشێكی توندی كردە سەر ئیسرائیل و هەڕەشەی بۆردومانكردنی شوێنە ستراتیجییە ئابوورییەكانی كرد، وەك كێلگەكانی غاز و پاڵاوتگەكان ئەگەر بیر لە هێرشكردنە سەر وڵاتەكەی بكاتەوە.

هاوكات، علی فەدوی، جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی:" ئەگەر ئیسرائیل هەڵە بكات و هێرش بكاتە سەر وڵاتەكەمان، باجێكی قورس دەدات و هەموو سەرچاوەكانی وزەی وڵاتەكەی لەناودەبەین و پاڵاوتگەو كێڵگەكانی غاز خاپوور دەكەین.

فەرماندەكەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەكرد كە وڵاتەكەی رووبەرێكی فراوانی هەیەو خاوەنی سەرچاوەی گەورەی وزەیە، لە بەرامبەردا ئیسرائیل تەنها سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەو چەند پاڵاوتگەیەكی هەیە، لە تواناماندا هەیە بەیەك هێرش هەموویان لەناوببەین.