Sep 16, 2024 | جیهان
سەرۆكی رووسیا بڕیاریدا ژمارەی سەربازانی سوپای وڵاتەكەی بۆ یەك ملیۆن و 500 هەزار چەكدار زیاد بكات.
میدیای فەرمی رووسیا بڵاویكردەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ئەو وڵاتە، مەرسومێكی سەرۆكایەتی لەبارەی ژمارەی هێزە چەكدارەكانی سوپا دەركردووەو بەپێی مەرسومەكە، كۆی ژمارەی سەربازانی سوپای رووسیا بۆ یەك ملیۆن و 500 هەزار چەكدار زیاد دەكرێت.
مەرسومە سەرۆكایەتییەكەی رووسیا لە رۆژی 1ی مانگی داهاتوەووە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو دەبێ تا ئەو ماوەیە، 180 هەزار سەربازی نوێ بۆ سوپای رووسیا زیاد بكرێت، كە ئێستا ژمارەیان یەك ملیۆن و 320 هەزار سەربازە.
سەرۆكی رووسیا فەرمانیشی بە حكومەتی وڵاتەكەی كردووە، بەشە بودجەی وەزارەتی بەرگری زیاد بكات بۆئەوەی بتوانێت مووچەو خەرجیی سەربازە نوێیەكانی سوپا دابین بكات.