سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی دەکات
Sep 6, 2024 | كوردستان
بەرواری ١ئەیلول ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی ، شاندێک لە سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، سەردانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانیان کرد ، بەمەبەستی پیرۆزبایی دەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی بزوتنەوەی چاکسازیی، و لەلایەن هەڤاڵ بێرون عمر فتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی و هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی بەگەرمی پێشوازیان لێکرا ..
لە دیدارێکدا شاندی میوان پەیام و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلالیان گەیاندە هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن ، لە کۆتایدا جەخت لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا کرایەوە ...