یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی دەکات
Sep 6, 2024 | كوردستان
بەرواری ١ئەیلول ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی ، بەڕێز سالار لالە سەرحەد بەرپرسی بۆردی پەیوەندییە کوردستانیەکان بە هاوڕێیەتی شاندێک لە بۆردی پەیوەندیە کوردستانیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەردانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانیان کرد ، بەمەبەستی پیرۆزبایی دەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی بزوتنەوەی چاکسازیی، و لەلایەن هەڤاڵ بێرون عمر فتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی و هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی بەگەرمی پێشوازیان لێکرا ..
لە دیدارێکدا شاندی میوان پەیام و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان گەیاندە هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن ، لە کۆتایدا جەخت لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا کرایەوە ...