111482024_mmm_770x420.jpg

وەزارەتی رۆشنبیری لەسەر داخستنی کەناڵەکان روونکردنەوە دەدات

Aug 14, 2024  |   كوردستان 

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ڕایگه‌یاند: به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، بڕیاری داخستنی هیچ كه‌ناڵێكی نه‌داوه‌.

دەشڵێت، بۆ ئاگه‌داری و زانینی گشت لایه‌ك، بۆ په‌خشكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان، له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاری فریكوێنسی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان مۆڵه‌تی كاركردنی به‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك داوه‌، وه‌كوو وه‌زاره‌ت داوامان له‌ كۆمپانیایه‌كی بواری په‌خشكردنه‌وه‌ كردووه‌، نابێت هیچ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی به‌بێ مۆڵه‌ت په‌خش بكات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هه‌ر كه‌ناڵێك له‌ ئێستادا گه‌ر پەخشه‌كه‌ی له‌ سێرڤه‌ری خزمه‌تگوزاریی كۆمپانیاكان ده‌رهاتبێت، دیاره‌ مۆڵه‌تی نییه‌ یان مۆڵه‌تی نه‌بووه‌، گه‌ر هه‌ر كه‌ناڵێك مۆله‌تی هه‌یه‌ و گرفتی یاسایی نییه‌ با په‌یوه‌ندیی به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه‌ بكات تا كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.