Aug 11, 2024 | كوردستان
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوت مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، شەوی رابردوو پۆستە ئیدارییەکانی شاری کەرکوک لە بەرژەوەندیی کورد (یهكێتی) یەکلاکرانەوە و رێبوار تەها بووە پارێزگاری نوێی شارەكە.
لە بەغدا كۆبوونهوهی ئهنجومهنی پارێزگای كهركووك بهڕێوهچوو، له كۆبوونهوهكهدا سەرۆک ئەنجوومەنی پارێزگا و پارێزگاری کەرکووك و جێگرهكهی ههڵبژێدران، کە فراکسیۆنی پارتی و بهشێك له عەرەب و بەرەی تورکمانی بایکۆتیان کرد، له كۆبوونهوهكهدا رێبوار تەها بە پارێزگار، محەممەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و ئیبراهیم تەمیم بە جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردران.
لەبارەی كۆبوونهوهكهوه پەروین فاتیح، سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی رایگهیاند "كۆبوونهوهكهیان یاسایی بووه و بەپێی رێککەوتنەکە، یەکێتی دوو ساڵی یەکەم پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێت و دواتر دەدرێتە نەتەوەی عەرەب. دوای ئەوە کورد پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا وەردەگرێت."كۆبوونهوهكه لەکۆی 16 ئەندام 9 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا ئامادهی بوون کە 5ـیان یەکێتی بوون و سێ ئەندامی پێکهاتەی عەرەبی و ئەندامێکی بزووتنەوەی بابیلۆن بوون.
سێ ئەندامی کۆمەڵەی عەرەبی، دوو ئەندامی بەرەی تورکمانی و دوو ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدارییان لە کۆبوونەکەوە نەکرد و بایکۆتیان کرد.
ــ پۆستەکانی تورکمان لە حکوومەتی خۆجێی کەرکووک
بەپێی ئەوەی زاندراوە ھەریەک لە پۆستەکانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، جێگری پارێزگار، یاریدەدەری پارێزگار، ڕاوێژکاری پارێزگار (دوو ڕاوێژکار)، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگار، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک، بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکووک، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکووک، بەڕێوەبەری رێگەوبانی کەرکووک، بەڕێوەبەری ئاوی کەرکووک، یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانی کەرکووک، یاریدەدەری شارەوانییەکانی کەرکووک، قایمقامی قەزای ناوەندیی کەرکووک، بەڕێوەبەری ناحیەی یایچی، بەڕێوەبەری ناحیەی تازە، بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان، سکرتێری لیژنەی ئەمنی و بەڕێوەبەری ژینگەی کەرکووک بۆ پیکھاتەی تورکمان دانراون.
ــ پۆستەکانی پێکھاتەی عەرەب لە حکوومەتی خۆجێی کەرکووک
ھەریەک لە پۆستەکانی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک، یاریدەدەری پارێزگار (دوو کەس)، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک، بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی کەرکووک، قایمقامی قەزای داقووق، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا (دوو کەس)، بەڕێوەبەری ناحیەی ڕیاز، بەڕێوەبەری ناحیەی ڕەشاد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەباسی، بەڕێوەبەری ناحیەی زاب، بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی بازرگانی، بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی نیشتەجێکردن، بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقاف، بەڕێوەبەرایەتی ژینگە-ناوچەی باکوور، بەڕێوەبەری چاودێری دارایی و وردبینی لە دیوانی پارێزگای کەرکووک، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و باری شارستانی بۆ پیکھاتەی کورد دانراون.