Jul 27, 2024 | هەمەڕەنگ
قژێکی دریژو بەهێزو بریقەدار بەزۆری خەونی هەریەکێکە هێشتە هەموو کەسێک توانای بەدیهێنانی ئەوەی نییە. بێگومان، گرنگە کە پێستی سەرت بە تەندروستی بهێلیتەوە، بەڵام هەروەها گرنگە بایەخ بە بەرنامە خۆراکییەکەت بدەیت .دەتوانیت قژێکی وشک، لول،نەرم یان ئاوریشمیت هەبێت هەموو ئەمانە نیشانەی تەندروستی خۆتن. هەر تاڵێک لەو خانانە پێکهاتووە کە پڕۆتینی بەهێزی تێدەیە بەناوی (کیراتین) و پێویستە بەردەوام بە کانزاو ڤیتامینەکان خواردنی پێبدرێت بۆ ئەوەی وا لە قژت بکات درێژو بەهێز بێت. هەندیک خواردنی پشتپیبەستومان بۆ گەشەی قژ هەیە، کە بە دڵنیاییەوە دەبیت لە خۆراکی رۆژانەتدا زیادی بکەیت. کەواتە، باشترین خواردن بۆ قژیکی تەندروست چییە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات خێراتر گەشە بکات؟
ئەمە لیستی باشترین خۆراکە بۆ قژێکی تەندروست. ئەم خۆراکانە قژێکی پڕو بەهێزت پێدەبەخشن:
١- هێلکە پڕۆتینی زۆر دابیندەکات
قژت لە خودی پڕۆتین دروستبووە، بۆیە زۆر گرنگە کە دڵنیا بیت ڕێژەی پێویستت لە پڕۆتین بەدەستهێناوە لە بەرنامە خۆراکییەکەتدا، پڕۆتین بناغەی پێکهاتە قژە وە هێلکەش گەورەترین سەرچاوەی پڕۆتینە.
٢- سپێناخ و ئەو سەوزەواتانەی کە گەڵاکانیان تۆخە ڕێژەی ئاسن دابیندەکات
ئاسن پێکهاتەیەکی سەرەکییە کە خانەکانی قژت پێویستی پێیەتی. لە ڕاستیدا، کەمی ڕێژەی ئاسن لە لەشتدا لەوانەیە هۆکاری ڕوتانەوای قژت بێت. کاتێک ئاسن لە لەشتدا کەم داکات، ئۆکسچین و خۆراکی پێویست بەپیی پێویست ناگەن بە ڕەگی قژو تاڵەکان کە دەبێتە هۆکاری گەشەنەکردن و لاوازبوونی تاڵەکان.
٣- میوە مزرەمەنیەکان بۆ بەدەستهێنانی بڕی پێویست لە ڤیتامین C
لاشەت پێویستی بە ڤیتامین C ییە بۆ هەڵمژینی ئاسن لەبەرئەوە پێویستت بە زیادکردنی میوا مزرەمەنییەکان هەیەبۆ بەرنامە خۆراکییەکەت. پسپۆرانی بواری خۆراک جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ڕۆژانە خواردنی یەک لیمۆی سەوز بەسە بۆ بەدەستهێنانی بڕی پێویست لە ڤیتامینC. کوپیکی سارد لە شەربەتی لیمۆ بۆ خۆت دروست بکە لەگەڵ هەنگوین یان جێگرەوەیەکی تەندروستی شەکر یان ئەتوانی پرتەقاڵ هەڵبژێریت. هەروەها ڤیتامین C زۆر گرنگە بۆ بۆ بەرهەم هێنانی کۆلاجین کە بۆ ملولەکانی خوێن پێویستە و خوێن داگەیەنێت بە قوڵایی ڕەگی قژەکە،کەوایە وەکو پێوەست مادە خۆراکییەکان دەگەنە جێی خۆیان و گەشە بە قژ دەبەخشن.
٤- گوێزو تۆووەکان بۆ بەدەسهێنانی ترشە چەوری ئۆمێگا ٣
ترشە چەوری ئۆمێگا ٣ خواردن بە قژ دەدات و پشتگیری ئەستورکردنی دەکات. چونکە لەشت ناتوانێت ئەو چەورییە تەندروستانە بەرهەمبهێنێت، پێویستە لە بەرنامە خۆراکییەکەتدا دابینی بکەیت. بادەم و گوێز بەرێژەیەکی زۆر بەرزن لە ترشە چەوری ئۆمێگا ٣ بەهەمان شێوە تۆوی کەتان دەتوانێت وەک ژەمی ناوەندی خۆراکی تەندروست دابین بکات. هەروەها چەورییە پێویستییەکان بۆ قژت دابین دەکات.
٥- تەواوی دانەوێڵەکان بۆ بەدەستهێنانی بایۆتین
دانەوێڵە تەواو دەوڵەمەندە بە بایۆتین لەگەڵ ڤیتامینەکانی ئاسن و زینک و B. بایۆتین بۆ زۆربونی خانە پێویستە و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرهەمهێنانی ترشە ئەمینی (پڕۆتین) کە بۆ درێژبونی قژت پێویستە.
٦- گێزەر دەوڵومەندە بە ڤیتامین A
هەمو ڕۆژێک شەربەتی گێزەر بخۆرەوە بۆ گەشەی خێرای قژ. قژەکە خێراترین شانەی گەشەسەندوی لەش لەخۆدەگرێت و ڤیتامین A بۆ گەشەی هەمو خانەیەک پێویستە. هەروەها یارمەتی پێستی سەر دەدات لە بەرهەمهێنانی ڕۆنی (سیبۆم)ی سروشتی کە دەیهێڵێتەوە و ڕەگەکان تەندروست دەکات بۆ ئەوەی گەشەی قژ خێراتر بکەن.
٧- ئاڤۆکادۆ ڤیتامینE یەکی باش دابیندەکات
ڤیتامینE یارمەتی سوڕی خوێن و خانەکان دەدات بۆ ئەوەی بە باشی کار لەسەر گەشەکردنی قژ بکات. هەروەک چۆن پارێزگاری لە ڕگرتنی هاوسەنگی چەوری و ئاستی PH ی هایدرۆجین دەکات کە ئەگەر لە ئاستی خۆی کەمتر یان زیاتر بێت زیان بە خانەکان و ڕەگی قژەکە دەگەیەنێت. ئاڤۆکادۆ بە یەکیک لە سەرچاوەکانی ڤیتامینE دادەنرێت و هەروەها و دەوڵەمەندە بە یەکەی چەوری تەندروست. کە دەتوانیت بۆ ئامادەکردنی خواردن یان دروستکردنی شەربەت بەکاری بهێنیت.
سەرچاوە: سایتی food.ndtv