Jul 6, 2024 | جیهان
جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: كه‌س له خۆی بە "شایسته‌تر" نازانێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكى ئەمریکا و وتى "شكست به تره‌مپ دەهێنم و له‌من زیاتر كه‌س شایسته‌ی ئه‌و پۆستە نیە".
جۆو بایدن له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ABC رایگه‌یاند، "من باوه‌ڕم وایه كه گونجاوترین كه‌سم بۆ شكستپێهێنان به دۆناڵد تره‌مپ، "كاریش ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی هه‌مو ڕۆژێك تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌عریفی پێشكه‌ش بكه‌م".
سه‌باره‌ت به دۆناڵد تره‌مپی ركابه‌رییشی، جۆو بایدن وتی، "من شایسته‌ترین كه‌سم بۆئه‌وه‌ی شكست به تره‌مپ بهێنم و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بكه‌م، له‌منیش زیاتر كه‌س شایسته‌ی ئه‌وه نیه".
بایدن له وتارێكى پێشتریشیدا له ویلایه‌تی ویسكۆنسێن ڕایگه‌یاندبوو، "كاندیده بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و جارێكی دیكه سه‌رده‌كه‌وێته‌وه"، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئاستێكی خراپی له مشتومڕێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی كاندیدی كۆمارییه‌كان پێشكه‌ش كرد.
ئاماژەى بەوەشکردبوو، "كه‌سانێك هه‌ن گرنگی به ده‌نگه‌كانتان ناده‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن من له كێبڕكێكه ده‌ربهێنن، با زۆر به ڕونی ئه‌وه بڵێم: من له كێبڕكێكه‌دا ده‌مێنمه‌وه و دۆناڵد تره‌مپ ده‌شكێنم".