10372024_vc_770x420.jpg

خامنەیی: ئەوانەی بەشداری دەنگدانیان نەکرد، دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی نین

Jul 3, 2024  |   جیهان 

عەلی خامنەیی ڕایگەیاند: "ئەوانەی ئیسلام و کۆماری ئیسلامی و پێشکەوتنی وڵاتیان خۆشدەوێت، پێویستە بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا ئەمە نیشان بدەن".

عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، وتیشی، ئەوەی کە وا وێنا بکرێت ئەوانەی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردندا بەشداری دەنگدانیان نەکردووە دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامین، ئەوا لێکدانەوەیەکی زۆر هەڵەیە.

ئەم قسانەی خامنەیی لە کاتێکدایە، بڕیارە هەینی داهاتوو گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران لە نێوان مەسعود پزشکیان و سەعید جەلیلی بەڕێوەبچێت.

لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا، کەمترین ڕێژەی دەنگدان لە مێژووی دەسەڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەچوو، تەنها ڕێژەی 39.92 لە سەدی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو بەشداری پرۆسەکەیان کرد.

هەریەک لە پارێزگای کوردستان (سنە) و تاران کەمترین ڕێژەی بەشداریکردنیان هەبوو، بەڕێژەی 23 لەسەد.