هەڤاڵانی ناوەندی گەرمیانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی سەردانی قائیمقامی کەلاریان کرد
Jul 1, 2024 | كوردستان
ئەمڕۆ بەرواری ١ی تەموزی ٢٠٢٤ هەڤاڵ مامۆستا یوسف محمد بەرپرسی ناوەند بەهاوڕێیەتی شاندێک لە هەڤاڵانی ناوەندی گەرمیانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی سەردانی قائیمقامیەتی قەزای کەلاریان کرد .
لەلایەن بەڕێز شەهاب حاجی ئەحمەد قائیمقامی کەلار بەگەرمی پێشوازیان لێکرا ، لە دیدارێکدا باس لە بارودۆخی هاوڵاتیان و پەرەپێدانی زیاتری خزمەتگوزاریەکان کرا لە سنورەکەدا .
لای خۆیانەوە هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواست بۆ زیاتر خزمەتکردن بە خەڵک و هاوڵاتیانی سنورەکە