Feb 7, 2024 | بیروڕا
نوسینی:هێرش عبدولرەحمان
بێگومان ئەمریکا دەیان هەڵە دەکات، تا ڕێگا ڕاستەکە هەڵدەبژێرێت، پلان و ئەجێندای خۆی هەیە، کە هاتۆتە ناوچەکە بەس حوکمرانی خراپی کوردی لەبەر گەندەڵی و ململانێی ناوخۆیی نەیتوانیوە ئەو هاتنە بکات، بە کەناڵێکی بەردەوامی نێوان خۆی و ئەمریکا بۆ پەیوەندییەکی هاوبەش و جیگیر تا ئەو ترسەی هەیە، لە ڕۆیشتنی ئەمریکا تێپەرێنیت. کوردستان ئێستا جگە لە ئەمریکا هیچ کەسێکی تری نیە، لە ناوچەکە کەس تۆی قبوڵ نیە، وەک کورد و شوێنێک پێی بڵێن: (هەرێمی کوردستان).
بابه‌تی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌م رۆژانه‌دا لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌كرێت. گروپه شیعه‌كانی نزیك له ئێران وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی گرنگ سه‌یری ده‌كه‌ن، عه‌ره‌بی سووننه جارێ هه‌ڵوێستیان ڕوون نییه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه به‌شێكی زۆریان پێیان ناخۆشه، و كوردیش خەڵکەکەی به گشتی لەبەر خراپی حوکمڕانی (پارتی و یەکیەتی و بنەماڵەکان) حەز بە ڕۆیشتنی ئەمریکا دەکەن. حکومەتی هەرێمیش بە ڕووكه‌ش له‌به‌ر موجامه‌له‌ی به‌غدا پێشوازیی لێده‌كات، به‌ڵام ڕوون و ئاشكرایه له‌ناوه‌ڕۆكدا به دڵنیاییه‌وه پێی ناخۆشه. ڕۆیشتنی ئه‌مریكا، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق مانای بێ پشت و په‌نا مانه‌وه‌ی كورد و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تیش واته بچوككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كه هیچ لایه‌نێك ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی هه‌رێمی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای قبووڵ نییه و تا بۆیان بكرێت هه‌وڵی له قاڵبدانی ده‌ده‌ن و کۆتایی پێدێنن.
له مێژووی ناوچه‌كه‌دا و هه‌تا پێش پشتیوانی ئه‌مریكا له هه‌رێم له (1991 )و پاشان ڕووخانی سه‌دام له (2003 )و تا سه‌رهه‌ڵدانی داعش‌یش له (2014)، واته له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌دا و به‌هۆی سێ رووداوی گرنگه‌وه، به پشتیوانی ئه‌مریكاوه كورد له بارودۆخێكی تردا بووه. پێشتر و به‌درێژایی مێژوو، ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه جگه له‌وه‌ی كوردیان قبووڵ نه‌بووه، به‌ڵكو وه‌ك خزمه‌تكارێكی خۆیان لێیان ڕوانیوه و به‌رده‌وام وه‌ك گه‌لێكی ژێرده‌سته به‌كاریان هێناوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌مریكاوه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌م واقیعه له ماوه‌كانی ڕابردوودا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و پێگه‌ی كوردی به‌هێزتر كردووه.
له ڕاستیدا، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی، له نووسه‌ر و سیاسییه كورده‌كان، كاتێك باسی ڕۆیشتنی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، ته‌نیا هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ی ساده بۆ بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و به‌لایانه‌وه گرنگ نییه، ئه‌م بابه‌ته ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی چی ده‌بێت؟ هه‌ندێكیان بوونی ئه‌مریكا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی كێشه ده‌بینن، كه ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی دونیابینییهكهی ساكار و نه‌خوێندنه‌وه‌ی بارودخی قۆناغی پاش ڕۆیشتنی ئه‌مریكایه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی توانای باس كردنی قۆناغی دواتر یان به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن باسی پلانی دوای رۆیشتنی ئه‌م هێزه بكه‌ن. ئه‌و بۆشاییه‌ی له دوای ڕۆیشتنی ئه‌مریكا دروست ده‌بێت قورسه به ئه‌كته‌ری تری نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ك (ڕووسیا و چین)، پڕ ببێته‌وه. مۆسكۆ به هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیاوە هەر بەرگری لە خۆی پێ دەکرێت و ئاماده‌یی تیا نییه، له ناوچه‌یه‌كی تر بڵاوه به هێزه‌كانی بكات و په‌كینیش پەیامی خۆیان روونە، کە هێندەی خەریکی دۆزینەوە بازاڕن نایانەوێت وەک سوپر پاوەر سەیر بکرێت. تا ئێستا هیچ ڕۆڵێكی ئاوای له هیچ ناوچه‌یه‌كی دنیا نه‌بینییوه . هه‌روه‌ها ئه‌م بۆشاییە به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی وه‌ك (ئێران و توركیا)، پڕ نابیتەوە، چونكه عێراقییه‌كان هه‌ستیارییان له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته هه‌یه، به‌تایبه‌ت كورد. كه‌وابێت ئایا له حاڵه‌تی ڕۆیشتنی ئه‌مریكادا ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه‌ی ڕۆیشتنی ئه‌م هێزه ده‌كه‌ن، ده‌توانن به‌رگری له قه‌واره‌ی هه‌رێم بكه‌ن، بێ گومان نەخێر.
سیناریۆكانی پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا پێش هه‌ر لایه‌نێك بۆ كورد ناخۆش و كاره‌ساتاوی ده‌بن. فشاری ئابووری به‌غدا فراوانتر و زیاتر دەبێت ئه‌گه‌ری هاتنەوەی داعش یان هه‌ر هێزێكی تری توندڕه‌و، یان میلیشیا شیعییه‌كان په‌لامار بده‌ن،كورد هێزێكی ئه‌وه‌نده كاریگه‌ریی نییه، كه بتوانێت به‌رگه‌ی ڕووبه ڕووبوونه‌وه بگرێت. له سه‌ر ئاستی ناوخۆ، به‌هۆی حوکمڕانی خراپ و گەندەڵ و بێ مووچه‌یی و بارگرانییه‌وه خه‌ڵك ئاماده نییه به‌رگری بكات و پشتیوانی حكومه‌ت بێت. هه‌ر بۆیه له ڕووی سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌وه مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌بن و حزبه كوردییه‌كانیش ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی خولقاندوویانه پێش هه‌ر كه‌سێك ئه‌وان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن . هه‌روه‌ك چۆن به‌رامبه‌ر به‌غدا و تاران و ئه‌نكه‌ره‌ش چیتر توانای ئه‌وه‌ی نابێت خاوه‌ن ده‌نگی خۆی بێت.
به رۆیشتنی ئه‌مریكا كێ هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه بارودۆخه‌كه بێت له ڕووی ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌وه چۆن پارێزگاریی له‌م قه‌واره‌یه ده‌كرێت؟ به‌تایبه‌ت كه له پاڵ ئیسرائیل‌دا ئه‌م هه‌رێمه‌ش به دوو لایه‌نی نزیكی ئه‌مریكا ناسراون. ئه‌و رۆژەی ئه‌مریكا سه‌ربازه‌كانی دەکشێنێتهوه په‌لاماره ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان زیاتر‌و خیراتر دەبن بۆ له‌ناوبردن و سڕینەوە یه‌كجاریی ئەو قەوارەیەی پێی دەڵین هه‌رێمی کوردستان..
تیبینی: پارتی و یەکیەتی دوو هێزی گەندەڵ و خراپی بی روئیان و فڕیان بە حوکمڕانیەوە نیە، لەبەر هێزە چەکدارەکانیان ئەمریکا مامەڵەیان لەگەڵ دەکات، هەر بەدیلێک بتوانێت هێزەکانیان لە ژێر دەستدا دەربێنێت ئەمریکا مامەڵەی لەگەڵ ئەو بەدیلە دەکات.