Nov 26, 2023 | كوردستان
جارێكی تر شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە.
بڕیارە سبەینێ دووشەممە، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق كۆبێتەوە.
میدیاكانی نزیك لە پارتی بڵاویانكردووەتەوە:" تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە شایستەدارییەكانی هەرێمی كوردستان و جیاكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و ناردنی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردن بەسەر فەرمانبەراندا، بابەتێكی دیكە هەمواركردنەوەی یاسای بوودجەی عیراقە".