399863361_1713924345787584_9181678630717833843_n_770x420.webp

سکرتێری بزووتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی و کونسوڵی گشتی هۆڵندا کوبوونەوە

Nov 9, 2023  |   كوردستان 

کات نیوز: تایبەت
سکرتێری بزووتنەوەی چاکسازی سەردانی کونسڵخانەی وڵاتی هۆڵندای کرد و گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی ناوچەکە و بەردەوامی پاڵپشتی و هاوکارییەکان بۆ هەرێمی کوردستان کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی تشرینی دووەم، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح، سکرتێری بزووتنەوەی چاکسازی نیشتمانی، لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەهاوڕێیەتی شاندێک لەهەڤاڵانی بزووتنەوەکە، سەردانی کونسوڵخانەی وڵاتی هۆڵندای کرد و لەلایەن بەڕێز یاکۆ بێرەندس، کونسوڵی گشتی بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
لەدیدارێکدا، وێڕای باسکردن لەبارودۆخی ئێستای ناوچەکە و عێراق و کوردستان، هاوکات جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری و پشتیوانییەکانی هاوپەیمانان و وڵاتانی ئەوروپا و بەتایبەتیش هۆڵندا، بۆ هەرێمی کوردستان کرایەوە.
لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، پتەوکردن و هەماهەنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بە پێویستیەکی هەنووکەیی لەقەڵەم درا.

399835145_1713924379120914_1858924068437101928_n_770x420