11642022_b04615090fbd2dbf75445b0917f5f780_XL_770x420.jpg

كۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەكە گەیشتە هەرێم

Nov 6, 2023  |   كوردستان 

كۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەكەی بەغدا خراپە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دووشەممە، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاوكرایەوە"كەمێك لەمەوبەر كۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەكە، كە بڕەكەی 250 ملیار دینارە لە ڕێگای بانكی بازرگانی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق". 

بەپێی رێككەوتنێك كە پێشتر لەنێوان هەرێم و بەغدا كرابوو، مانگانە حكومەتی فیدراڵ بڕی 700 ملیار دینار بە قەرز بۆ حكومەتی هەرێم رەوانە دەكات، بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەپێی خشتەكیش كە لە پێنج شەممەی رابردوو لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاوكرایەوە، دەبێت لەماوەی شەش رۆژدا سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكان و خانەنشینان و مووچەخۆرانی تر، مووچەی مانگی ئابی 2023 وەربگرن.