Nov 5, 2023 | كوردستان
ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی خوێندنی باڵا رادەسپێرێت وەرگرتنی قیستی یەكەمی كرێی خوێندنی پاراڵێل دوابخات و نەكرێتە مەرجی وەرگرتن و دەستپێكردنی ئەمساڵی خوێندن.
لە نوسراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە، بەواژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستیی كراوە، تێیدا ئاماژە بەوەكراوە كە رەچاوكردنی خراپی دۆخی ئابووری و بەمبەستی دەستەبەركردنی ئاسانكاریی زیاتر، پێویستە وەرگرتنی قستی یەكەمی كرێی خوێندنی خوێندكارانی پاراڵێل دوابخرێت و نەكرێتە مەرجی وەرگرتن و دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی 2023 - 2024 لە زانكۆو پەیمانگاكان.