1012102023_try_770x420.jpg

كرێی خوێندن لە زانكۆو پەیمانگە تایبەتەكان كەمدەكرێتەوە

Oct 31, 2023  |   كوردستان 

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی (2023 - 2024) داشكاندن لە كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بكات و بەڕێژەی جیاواز كرێی خوێندن كەمبكرێتەوە.

بەپێی فەرمانێكی وەزاری، كە ئەمڕۆ 31-11-2023، بەواژۆی د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، بڕیاردرا بە كەمكردەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ، پەیمانگە تایبەتەكان.

لە فەرمانە وەزارییەكەدا هاتووە، بڕیاردراوە بە:-

- كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ تایبەتەكان بە رێژەی 10% لەو زانكۆ تایبەتانەی كە لە دوایین پرۆسەی ریزبەندی نیشتمانی (NUR) لە گروپی (B)ین.

- كەمكردنەوەی كرێی خوێندن بەڕێژەی 15% لەو زانكۆ تایبەتانەی لە دوایین پرۆسەی ریزبەندی نیشتمانی (NUR) لە گروپی (C)ین.

- كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لەزاكۆ تایبەتەكان بەڕێژەی 20% بۆ ئەو زانكۆیانەی لە دوایین پرۆسەی ریزبەندی نیشتمانی (NUR) لە گروپی (D)ین.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریشیداوە بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن بەڕێژەی 20% لە كۆڵیژە زانكۆییەكان و پەیمنانگە تایبەتەكان.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم بڕیارە پاڵپشت بە كۆنووسی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (10)ـی ساڵی 2020 كە لە (12-10-2020) و (22-11-2020) ئەنجامدراوە، دەركراوە.