1430102023_shhhhhhhhhh_770x420.jpg

سزای رۆژنامەنووس شێروان شێروانی كەمكرایەوە

Oct 30, 2023  |   كوردستان 

بەشدار حەسەن، پارێزەری گیراوانی بادینان رایدەگەیەنێت، دوای سزادانی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بە چوار ساڵ زیندانیكردن، داوای تەمیز كردنەوەیان كرد و ئەمڕۆ سزاكەی لە چوار ساڵەوە بۆ دوو ساڵ كەمكرایەوە.

بەشدار حەسەن بە میدیاكانی نزیك لە پارتی دیموكراتی راگەیاندووە، بڕیاربوو مانگی ئەیلوولی ئەم ساڵ شێروان شێروانی ئازاد بكرێت، بەڵام رۆژی پێنجشەممە، 20-07-2023 دادگەی هەولێر بە هەردوو مادەی 298 و 295 بە چوار ساڵ زیندانیكردن سزای دایەوە. 

دادگای تاوانی هەولێر، رۆژی 16-02-2021 بە تۆمەتی "تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی" هەریەك لە (شێروان شێروانی، ئەیاز كەرەم، گوهدار محەمەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعید)ی بە یەكی شەش ساڵ زیندانیكردن سزادا، مانگی شوباتی 2022 بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان 60%ی سزاكەیان، جگە لە شێروان شێروانی كە 50% بوو، كەمكرایەوە، لە ئێستاشدا هەردوو رۆژنامەنووس (شێروان شێروانی و گوهدار زێباری) لە زیندانن و ئەوانی تر ئازادكران.