Oct 29, 2023 | هەمەڕەنگ
ڤیتامین و ته‌واوكاریه خۆراكیه‌كان له وه‌رزی پایز و زستان زۆر پێویستن، چونكه شه‌وه سارد و تاریكه‌كان كار له ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
ڕۆزی میله‌ر پسپۆڕی بواری خۆراكه له له‌نده‌ن له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ " ئێكسپرێس" لیستی پێویست ترین ئه‌و ڤیتامینانه ده‌خاته ڕوو كه بۆ ئه‌م وه‌رزه پێویسته.
1- ته‌واوكه‌ری خۆراكی جۆری پرۆبایۆتیك:
به‌كتریای پرۆبایۆتیك به‌شێوه‌یه‌كی زیندوو له له‌شدا ده‌ژی و یارمه‌تی گه‌ده ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كاربكات،و به‌كتریا له له‌شدا هاوسه‌نگ ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی كه‌مده‌كاته‌وه.
2- ڤیتامین D:
زۆر گرنگ و پێویسته بۆ كۆئه‌ندامی به‌رگری و تایبه‌تمه‌ندی دژه هه‌وكردنی هه‌یه به‌تایبه‌ت له زستان كه تیشكی خۆر كه‌متر ده‌رده‌كه‌وێت.
3- ڤیتامین C:
خواردنی 1-2 گرام له‌م ڤیتامینه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون ده‌دات به په‌تای زستانه.
4- ڤیتامین A:
ئه‌م ڤیتامینه و كانزای ئاسن پێویسته به ڕێنمایی پزیشك وه‌ربگیرێت.