Oct 27, 2023 | كوردستان
منداڵێك لە یارییەك لە یەكێك لە شارەكانی یاری لە پارێزگای كەركوك، كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكان، شەوی رابردوو منداڵێكی تەمەن 12 ساڵان بەهۆی كەوتنەخوارەوەی لە یەكێك لە یارییەكانی شاری یاری (سمایڵ ڵاند) لە كەركوك كەوتۆتەخوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
وەك هەندێك لە میدیاكانيش باسیان كردووە، منداڵەكە لە دوای رووداوەكەوە بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە، بەڵام گیانی لەدەستداوە، هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و كارمەندانی ئیدارەی شوێنەكەشیان دەستگیركردووە.