0d1c34d323b68af1ae417331da2c544b_L_770x420.jpg

هەڵەبجە.. تۆمەتبارێك دوو پۆلیس بریندار دەكات

Oct 24, 2023  |   كوردستان 

لە پارێزگای هەڵەبجە دوو كارمەندی پۆلیس لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك، لەلایەن تۆمەتبارەكەوە تەقەیان لێدەكرێت و بریندار دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە، مەفرەزەی هاوبەشی هەردوو بنكەی پۆلیسی هەڵەبجە و پۆلیسی  فریاكەوتن، هەوڵی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك-یان دا كە لەلایەن دادگاوە داواكراو بوو، بەڵام تۆمەتبارەكە بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی لە مەرزەكەی پۆلیس كردو لەئەنجامدا دوو كارمەندی پۆلیس بریندار بوون.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە، دوای رووداوەكە، هێزەكانی پۆلیسی هەڵەبجە توانییان تۆمەتبارەكە بەناوی (ن.ك) دەستگیر بكەن، كە تەمەنی 38 ساڵەو دانیشتووی گەڕەكی شێخ ئیسماعیلە لە هەڵەبجە.

پۆلیسی هەڵەبجە ئاشكرایكردووە، تۆمەتبارەكە دوو فەرمانی دەستگیركردنی هەیەو هەشت  دۆسیەی  لێكۆڵینەوەشی بۆ كراوەتەوە بەپێی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت، هەروەها پێشینەی تاوانی هەیە و دوو جاریش لە دادگای كەتنی هەڵەبجە بۆ ماوەی ساڵێك و شەش مانگ سزادراوە.