391695571_769315601872994_5304038809459904747_n_770x420.jpg

دوو منداڵ لە گۆمێكی ئاودا خنكان

Oct 21, 2023  |   كوردستان 

لەقەزای خەبات-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو منداڵ كە برای یەكتر بوون، كەوتنە ناو گۆمێكی ئاوو هەردووكیان خنكان، تائێستاش تەرمی یەكێكیان نەدۆزراوەتەوە. 

كاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە رووداوی راگەیاندووە، لە پڕۆژەیەكی ئاودێرییدا لە قەزای خەبات، تەرمی منداڵێك بە خنكاوی دەرهێندرا و گومان دەكرێت منداڵیكی دیكە كە برای خنكاوەكەیە، لە ئاوەكەدا بێت.

وتیشی:" ئەو دوو منداڵە، كە یەكێكیان تەمەنی پێنج ساڵەو ئەوی دیكەش تەمەنی چوار ساڵە، كاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەماڵ چوونەتە دەرەوەو دیار نەماون، خێزانەكەی دوای ئەوەی بەدوایاندا گەڕاون و نەیاندۆزیونەتەوە، پەیوەندییان بە بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە كردووەو لەلایەن تیمەكانیانەوە لەكاتژمێر 4ی ئێوارە، تەرمی یەكێك لە منداڵەكان بە خنكاوی لە گۆماوەكە دۆزرایەوە".

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئاماژەی بەوەشكرد، گومان دەكەن تەرمی منداڵەكەی دیكەش لەهەمان شوێن بێت، هەربۆیە پرۆسەی گەڕان بۆ دۆزینەوە تەرمەكەی بەردەوامە.