f91d661f57018fcdd81041bd4220d439_L_770x420.jpg

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کرانە ئامانج

Oct 18, 2023  |   كوردستان 

بەرپرسانی ئەمریکا رایدەگەیەنن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانیان لە عێراق توانیویانە وەڵامی هێرشێک بدەنەوە کە سوپاکەیانی بە ئامانج گرتبوو.

لە لێدوانێکیاندا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز دوو بەرپرسی ئەمریکی باسیان لەوەكردوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەكەمی 2023، لەلایەن دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکراوەتە سەر سوپاکەمان لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدی عێراق.

ئاماژەشیان بەوەشكردوە، هێزەکانیان توانیویانە رووبەڕووی ئەو هێرشە ببنەوە و هەردوو فڕۆکەکە تێکبشکێنن، هاوکات ئەو دوو بەرپرسە ئەمریکییە ئامادەنەبوون تۆمەتبارانی ئەو هێرشە بخەنەڕوو.