Oct 12, 2023 | كوردستان
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێكردنی دەوامی خوێندنی باڵا دوا دەخات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"لەپێناو بەرژەوەندی گشتی پێشكەشكارانی خوێندنی باڵا و بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی خۆتۆماركردن و وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە وەزارەتەكان و ھەروەھا بەھۆی دەرچونی رێنمایی نوێی ژمارە (11)ی سالی 2023 تایبەت بە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، تاوەكو ئەوانەی سوودمەند دەبن لە ڕێنماییەكە، بتوانن رێكارەكانی خۆتۆماركردن و وەرگرتنی مۆلەتی خوێندن ئەنجام بدەن."
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە:" دەستپێكردن بە خوێندنی باڵا/ دیپلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەكادیمی و دیپلۆمی باڵای دوو ساڵەی كلینیكی پزیشكی و ماستەر و دكتۆرا لە گشت زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی (2023-2024) لە ڕۆژی یەكشەمە رێكەوتی (15-10-2023) دوادەخرێت بۆ رۆژی چوارشەمە ڕێكەوتی (25-10-2023).