Oct 11, 2023 | كوردستان
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له دیداری مێری، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌نیازن شاندێك بنێرنه لای لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێم و هه‌روه‌ها ووتیشی گه‌ر كێشه بۆ سلێمانی دروستبكرێت راسته‌وخۆ بودجه‌ی له به‌غداوه بۆ دێت.
له به‌شێكی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بافڵ تاڵه‌بانی تیشكی خسته سه‌ر بڕگه‌كانی یاسای بوودجه‌ی عێراق و وتی: ''بڕگه‌یه‌كمان خستووه‌ته ناو یاسای بوودجه كه سلێمانی ده‌توانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و راسته‌وخۆ بوودجه له به‌غداوه وه‌رگرێت، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر خواناكرده كێشه‌یه‌ك له‌ناوه‌خۆ بۆ سلێمانی دروست بكرێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه به‌یه‌كه‌وه جوانین و پاڵپشتی یه‌كترین، له‌و بڕگه‌یه‌دا بیرمان له باشترین دۆخ و خراپترین دۆخ كردووه‌ته‌وه''.
له دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆكی یه‌كێتیی وتی: ''بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم، به‌نیازین شاندێك بنێرین بۆ لای لاینه سیاسییه‌كان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌وڵێكی جددی ده‌ده‌ین، چونكه پێموایه ده‌بێت حزبه‌كان هه‌موو یه‌ك ده‌نگبن بۆ به‌هێزكردنی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا''.