910202391425___.jpg

رۆیتەرز زانیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

Oct 9, 2023  |   كوردستان 

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت تائێستا تورکیا بە رەسمی لە بارەی ئامادەیی بۆرییەکانی نەوت بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم ئاگاداری نەکردوونەتەوە.

 
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بڵاویکردوەتەوە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە میدیاکانەوە بینیان کە وەزیری وزەی تورکیا وتویەتی بۆریەکانی گواستنەوەی نەوت ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان، بەڵام تائێستا تورکیا لەسەر ئەو بابەتە ھیچ ئاگادارکردنەوە و نووسراوێکی رەسمی ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عێراق نەکردووە و ئەوەشی باس دەکرێت تەنھا لە میدیاکانەوە بینیویانە.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، تائێستا حکومەتی عێراق چاوڕێی گفتوگۆیە لەگەڵ تورکیا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە دارایی و ھونەرییەکانی نێوانیان.

سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی وزەی تورکیاش بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، لە چەند رۆژی داھاتوودا ئاڵپ ئەرسەلان بەیرەکتار وەزیری وزەی تورکیا سەردانی بەغداد دەکات بۆ گفتوگۆ لە بارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان.