149102023_tala_bany.jpg

قوباد تاڵەبانی: نابێت هاوڵاتیانی هەرێم لەوە زیاتر لە دۆخی بێ موچەییدا بمێننەوە

Oct 9, 2023  |   كوردستان 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ زاڵبون بەسەر كێشەكان و نابێت هاوڵاتییانی هەرێم لەوە زیاتر لە دۆخی بێ بودجەیی و بێ موچەییدا بمێننەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەکەی، ئەمڕۆ ٩ى ١٠ى ٢٠٢٣، قوباد تاڵەبانی پێشوازیكرد لە كریستیانە هۆمان، باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق و پیرۆزبایی دەستبەكاربونی لێكردو هیوای خواست لە ماوەی ئەركەكەیدا لە عێراق، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئەڵمانیا بەرەوپێشچونی زیاتر بەخۆوە ببینن.

ئاماژەى بەوەشدا "لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ زاڵبون بەسەر كێشەكان و نابێت هاوڵاتیانی هەرێم لەوە زیاتر لە دۆخی بێ بودجەیی و بێ موچەییدا بمێننەوە".

قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوكارییەكانی حكومەتی ئەڵمانیاشی كرد بۆ هەرێمی كوردستان، بە تایبەتیش ئەو پڕۆژانەی لەلایەن نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانەوە ئامادەكراون، لەوانە هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و پڕۆژەكانی ریفۆرمی ئابوری و پڕۆژەی کشتوكاڵ.

هەروەها باسی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە كراو جێگری سەرۆك وەزیران سوپاسی حكومەتی ئەڵمانیای كرد كە لە چەند ساڵی رابردودا لە هەمو قۆناغەكانی پرۆسەكەدا یارمەتیدەری حكومەتی هەرێم بوە.