89102023_d1.jpg

عیراق وردبینی لەلیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا دەكات

Oct 9, 2023  |   كوردستان 

لیژنەیەكی هاوبەشی دیوانی چاودێریی عیراق و دارایی هەرێمی كوردستان، بەردەوامن لە وردبینیكردن لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

لیژنەكەی دیوانی چاودێری دارایی عیراق چەند رۆژێكە گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە بەهاوبەشی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، سێ لیژنەی نوێیان پێكهێناوەو سەردانی وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی شەهیدان و بەرێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستانیان كردووە و دەستیانكردووە بە پێداچوونەوە بە لیستی مووچە خۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

بڕیارە لیژنەهاوبەشەكەی چاودێری دارایی عیراق و هەرێمی كوردستان سەردانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان بكەن بۆ پێداچوونەوە بە لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

راپۆرتەكەی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی دەبێتە بنەمایەك بۆ چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی مانگەكانی داهاتوو.