xwendiballa.jpg

نابێت مامۆستا خزمایەتی لەگەڵ خوێندكاردا هەبێت

Oct 9, 2023  |   كوردستان 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، نابێت هیچ مامۆستایەك كە پەیوەندی هاوسەرگیری یان خزمایەتی تا پلەی چواری لەگەڵ خوێندكاردا هەبێت لە پرۆسەی خوێندنی باڵا "دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا" وانەبڵێتەوە.

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستانەوە دەرچووە و گشتاندنی پێكردووە بۆ سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان"بەمەبەستی رەچاوكردنی بنەماكانی ئاكاری ئەكادیمی، ئیتیكی كاركردن، بەدیھێنانی شەفافیەت و دادپەروەری لە پرۆسەی خوێندنی باڵادا، نابێت هیچ مامۆستایەك، كە پەیوەندی هاوسەرگیری یان خزمایەتی تا پلەی چواری لەگەڵ خوێندكاری (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا) هەبێت و وانەبڵێتەوە". 

هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە"لە نووسراوەكەی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارەكە بۆ ئەمساڵ و ساڵانی دواتریش جێبەجێدەكرێت".