Oct 9, 2023 | وەرزش
چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە باس لە قورسترین و باشترین بردنەوەکانی سەردەمی ڕاهێنەرایەتی دەکات.
چاڤی تاکو ئێستا 99 یاری فەڕمی وەک ڕاهێنەری بەرشەلۆنە ئەنجام داوە و لە ماوەیەشدا نازناوی لالیگا و جامی و سوپەری بەدەست هێناوە.
سەبارەت بەم ماوەیەک و گەیشتنی بە یاری ژمارە 100 چاڤی لە دیدارێکی لەگەڵ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، چاڤی باس لە ئەنجامەکان دەکات و سەبارەت بە باشترین یاری ئەنجامیان دابێت دەڵێت: جامی سوپەری ئیسپانی بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید باشترین یاری بوو ئەنجاممان دابێت، یەکەمین نازناومان لەو یارییەدا بردەوە بەو ستایلە یاریکردنەی کە خۆمان مەبەستمان بوو.
لە بەردەوامی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی بلاوگرانا ئاماژەی بەوە کرد، هەمیشە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونخ قورسترین یاری بووە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا چاڤی دەڵێت: قورسترین شکست لە وەرزی رابردوودا بوو کاتێک بە ئەنجامی 3-0 بە بایرن میونخ دۆڕاین و کە ماڵئاواییکردن بوو لە چامپیۆنسلیگ.
لە کۆتایشدا چاڤی باسی لەوە کرد، باشترین پلانی یانەی بەرانبەر یارییان پێ کرد بێت یانەی ئینتەرمیلان بووە بە داڕشتەی 5-3-2 یارییان دەکرد.