Oct 9, 2023 | وەرزش
کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، پێش ئەوەی یاریزانەکانی بچنە پشووی نێودەوڵەتی، هۆشدارییەکی ئاراستەی ئەستێرەکانی مێرێنگێ کرد.
بەگوێرەی تۆڕی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، ئەنچیلۆتی توند بووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەستێرەکانی ڕیال مەدرید لە ناوەوە و دەرەوەی ژووری جلگۆڕین.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەسایەتی کارلۆ ئەنچیلۆتی توندتر بووە، چونکە نایەوێت ڕیال مەدرید هەڵەی دیکە بکات.
ڕوونیشیکردەوە، ئەنچیلۆتی نیگەرانە لەو یاریزانانەی کە زۆر خۆیان ماندوو دەکەن، بەو پێیەی نایەوێت پێکانی زیاتری هەبێت، دوای ئەوەی تەنها لە ماوەی دوو مانگدا 8 یاریزانی لەدەستدا.
ئەنچیلۆتی بە تۆنێکی هۆشداری بە ئەستێرەکانی ڕیال مەدریدی وتووە: "پێویستە یاریزانان بە شێوەیەکی شەخسی خۆیان هەڵسەنگێنن، من لە یاریی هەڵبژاردەکان قسە لەگەڵ هیچ کەسێک ناکەم، ئەگەر یاریزانەکە ماندوو بوو، پێویستە لەگەڵ ڕاهێنەرەکەی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی قسە بکات بۆ ئەوەی بزانێت ئەگەر پێویستی بە پشوودان بێت”.
دیفێنسا سێنتڕاڵ بڵاویکردەوە، ئەنچیلۆتی ترسی ئەوەی هەیە کە تیپەکە چەند ڕۆژێک پێش یارییەکەی ئیل کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە کە بڕیارە (٢٨ی ئەم مانگە) بەڕێوەبچێت دوای کۆتاییهاتنی پشووە نێودەوڵەتییەکان چەند یاریزانێکی تووشی پێکان ببن.