Dec 1, 2023 | جیهان
ئاگربەستی كۆتایی هات و ئیسرائیل دەستیكردەوە بە بۆردومانكردنی كەرتی غەززە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ماوەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس كۆتایی هات و ئیسرائیل دەستیكرد بە بۆردومانكردنی باكووری غەززە.
دوێنێ پێنجشەمە، بۆ جارى دووەم و بۆ ماوەی 24 كاتژمێر ماوەی ئاگربەست لە كەرتی غەززە درێژكرایەوە، وێڕای هەوڵەكان بۆ سەرلەنوێ درێژكردنەوەی ماوەی ئاگربەست، بەڵام شەڕ دەستیپێكردەوە و فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، دەستیان كرد بە بۆردومانكردنی باكووری خۆرئاوای كەرتی غەززە.
لەماوەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس، 105 بارمتەی ئیسرائیلی و بيانى، و 240 دیلی فەلەستینی لە گرتوخانەكانی ئیسرائیلدا، ئازادكران.
كەرتی غەززە لە دوای هێرشەكەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەكەمی رابردوو، رووبەڕووی بۆردومانێكی چڕی ئیسرائیلی بووەوە، بەو هۆیەشەوە هەزاران كەس كوژران و هەزارانی تر برینداربوون، وێڕای ئاوارەبوونی زۆرینەی دانیشتوانی كە لە رەوشێكی مرۆیی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن.