1010102023_AA-20231007-32335644-32335641-HYRSHY_YYSRYYL_BOE_SAER_KHAERTY_GAEZZAE.jpg

سەرکردەکانی فەڵەستین داوا دەکەن خۆراک و پێدوایستی پزیشکی بگەیەندرێتە غەززە

Oct 10, 2023  |   جیهان 

سەرکردەکانی فەڵەستین، داوایان کرد کە بە پەلە، خۆراک و پێدوایستی پزیشکی بگەیەندرێتە دانیشتووانی کەرتی غەززە، ئەوەیش دوای ئەوەی ئیسرائیل، گەمارۆی خستووەتە سەر کەرتی غەززە، ئاو و کارەبای لێ بڕیوە.
لەمبارەیەوە ئەمینداری لیژنەی جێبەجێکاری ڕێکخراوی رزگاریخوازیی فەڵەستین، حوسێن شێخ لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە سەرکردەکانی فەڵەستین، لەسەروویانەوە مەحمود عەباس لە پێناو وەستاندنی شەڕە وێرانکارییەکەی ئێستا، زنجیرەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیھان ئەنجامداوە.
ئەمینداری لیژنەی جێبەجێکاری ڕێکخراوی رزگاریخوازیی فەڵەستین، باسی لەوەیش کردووە کە سەرکردەکانی فەڵەستین داوایان کردووە لەوەی بە پەلە، خۆراک و پێدوایستی پزیشکی بگەیەندرێتە دانیشتووانی کەرتی غەززە، ئەوەیش دوای ئەوەی ئیسرائیل، گەمارۆی خستووەتە سەر کەرتی غەززە، ئاو و کارەبای لێ بڕیوە.
لە ڕۆژی شەممەوە، ئیسرائیل دەروازەکانی چوون و ھاتنی بۆ غەززە داخستووە.