Oct 9, 2023 | جیهان
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیسحاق ھێرزۆگ سەرۆك كۆماری ئیسرائیل ئەنجامدا و رووداوەكانی ئیسرائیل و فەڵەستین و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا، لە ئەگەری هێرشی فراوانی ئیسرائیل بۆ نێو خاكی فەڵەستین، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هۆشداری داوەتە سەرۆك كۆماری ئیسرائیل.
بە گوێرەی هەواڵ، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هێرزۆگ باسی لە هەوڵەكانی توركیا كردووە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و پێكدادانەكان و دەستەبەركردنی ئاشتییەكی هەمیشەیی لە ناوچەكە.