هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سەردانی مەزاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەی کرد
Mar 16, 2026 | كوردستان
ئەمڕۆ بەرواری ١٦ــی ئازاری ٢٠٢٦ لە پارێزگای هەڵەبجە ، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بە هاوڕێیەتی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی بەشداریانکرد لە ٣٨ـهەمین ساڵیادی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجە ..
لە سەردانەکەدا هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح و شاندی هاوڕێی سەردانی مەزاری شەهیدانی هەڵەبجەیان کرد و تاجەگوڵینەی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانیان لەسەر مەزاری شەهیدان دانا ، هاوکات سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانیان کرد و بەشە جیاوازەکانیان بەسەرکردەوە ، پاشان لە وتەیەکدا بۆ کات نیوز ڕایگەیاند تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پێویستە هەموو مرۆڤایەتی هەست بە ئازارەکەی بکات و داواکارین حکومەتی عێراق قەرەبوی مادی و مەعنەوی دانیشتوانی هەڵەبجە بکاتەوە