photo_2024-08-06_12-39-01_770x420.jpg

بەیاننامەی (بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی) لەساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری

Mar 16, 2026  |   كوردستان 

بەیاننامەی (بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی) لەساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری
جەماوەری خۆڕاگری كوردستان ...
لەچەند دەیەی ڕابردوودا گەلەكەمان لەبەردەم حوكمی ئاگر و ئاسن و كۆمەڵكوژی و ستەمی ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراقدا بووە ، بەمەبەستی لەناوبردن و سڕینەوەی ئاسەواری نەتەوایەتی كورد .یەكێك لەدڕندانەترین تاوانی كۆمەڵكوژی بەرامبەر بە گەلەكەمان كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری بوو كە هەزاران شەهید و برینداری لێكەوتەوە .
جیهان لەئاست ئەو تاوانەی ڕژێمی بەعس هەژاو هاتە دەنگ ، ئەمساڵ لە كاتێكدا یادی ئەو تاوانەپڕستەمەدەكەینەوە كەناوچەکە بە دۆخێكی ئاڵۆزو ناجێگیردا گوزەردەكات و لەبەردەم گۆڕانكاری خێراو چارەنوسسازدایە كەپێویستە هەوڵەکان بە ئاراستەی یەكخستنی ماڵی كورد و سازانبێت لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندیەباڵاكانی گەلونیشتمان، یەكهەڵوێستی و یەكگرتوویی گەلەکەمان بەرامبەر بە هەموو ئەگەرە چاوەڕوانكراوەكان پێویستی قۆناغەكەیە ، هەروەهالەم یادەدا جەخت لەسەرئاوڕدانەوەی زیاتری پارێزگای هەڵەبجە و چارەسەركردنی كێشەكانی كەسو كاری شەهیدان و بریندارانی كیمیابارانكردن وەک ئەركێكی نیشتمانی و مرۆڤانەدەکەینەوە و پێویستە بكرێتە كاری لەپێشینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ،وە گرنگی زیاتر بەو یادە بدرێت لەڕوی سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیری و خزمەتگوزارییەوە ، بۆ ئەوەی لەبیری نەوەكانی داهاتوو نەچێتەوە و هەمیشە وەك نەشتەرێك بچەقێتە دڵی داگیركەران ، هەروەها هەموو هەوڵەكان بخرێتە گەڕ بۆ قەرەبوكردنەوەی تاوانی كۆمەڵكوژی شەهیدانی هەڵەبجە لەڕوی مادی و مەعنەوییەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراقەوە ،هەر بۆیە جارێكی تر لە یادی ساڵڕۆژی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەدا و بە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئاڵۆزی ئێستای ناوچەکە داوای یەكخستنەوەی ماڵی كورد و چارەسەری هەموو كێشە سیاسی و ئابوریەكان دەكەین لە ڕێگای گفتوگۆ و سازان و یەكترقبوڵكردنەوە، لە كۆتایدا درود بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی گەلەكەمان دەنێرین .


بزوتنەوەی چاكسازی نیشتمانی