391693024_1698179210695431_7169707164810469850_n_770x420.jpg

هەڤاڵ بێرون عمر فەتاح پەیامێکى بڵاوکردەوە

Nov 13, 2025  |   كوردستان 

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێوەیەکی هێمن و ئارام و دور لە گرژی و ئاڵۆزی بەڕێوەچوو ئەوەش مایەی دڵخۆشی و سەرکەوتنی پرۆسەکەیە لە عێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی .
هەربۆیە بەگەرمی پیرۆزبایی لەلایەنە سەرکەوتوەکان دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ نوێنەرانی گەلی کورد دەخوازین لە ئەرک و بەرپرسیارێتی نوێدا و دەخوازین بە گڕوتینی کوردانە و نیشتمانیانە داکۆکیکارێکی سەرسەخت بن لە بەدەستهێنانی مافە دەستوریەکانی گەلەکەمان و پێداگربن لە چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە و گیر و گرفتانەی کە لە ڕابردودا هەبوون .
چونکە بەرپرسیارێتی سەرەکی و ڕاستەقینە لەسەر شانی لایەنە سەرکەوتووەکان و نوێنەرەکانیانە بۆ داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و سود لە ئەزمونی خولەکانی پێشوو وەربگرن و بەیەکگرتوویی و یەکهەڵوێستی سەنگی کورد بەهێز بکەن لە بەغدا و بەو شێوەیەش مافە ڕەواکانی گەلەکەمان دەستەبەر دەبێت ، جارێکی تر پیرۆزبایی خۆمان ڕادەگەیەنین و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ گەلەکەمان دەخوازین .


بێرون عومەر فەتاح
سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی
٢٠٢٥/١١/١٣