Oct 17, 2025  |   كوردستان  
 بەروارى (١٣-١٠-٢٠٢٥) هەفال بێرون عمر فتاح سکرتێرى بزوتنەوەى چاکسازیی نیشتمانى لە شاری سلێمانی بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی پێشوازیانکرد لە بەڕێز (سەعد تەمیمی ) ئەمینداری (حزبی داعی عێراقی ) و شاندێکی هاوڕێی ،لەدیدارێکدا باس لە بارودۆخی ئێستای عێراق و کوردستان و گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەکرا،هەروەها لەتەوەرێکی تردا هەردولا هیوایانخواست هەڵبژاردنەکانی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێوەیەکی سەرکەوتو بەڕێوە بچێت و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوروبەگفتوگۆ چارەسەربکرێت، هەروەها باس لەگەشەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکانکرا بەمەبەستی هێنانە کایەی سەقامگیری وئارامی وڵات..