پەیامی پیرۆزبایی بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بۆ زانکۆی سلێمانی
    
 Oct 17, 2025  |   كوردستان  
 بەڕێز/کاک دکتۆر کۆسارمحمد على/
سەرۆکى زانکۆى سلێمانى
بەڕێز/ئەنجومەنىزانکۆى سلێمانى
مامۆستایان و خوێندکارانى بەئەمەک
ب/پیرۆزبایی
بەناوى خۆم و بزوتنەوەى چاکسازیی نیشتمانى،بەگەرمى پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و یەکەیەکەى مامۆستایان و
خوێندکارانى خۆشەویستى زانکۆى سلێمانى دەکەین ،بۆ ئەو دەستکەوتە گرنگ و زانستیەی بەدەستان هێناوە لەسەر
ئاستى زانکۆکانى عێراقبەپلەى یەکەم،سلێمانى و زانکۆکەى شانازیەکى تریانخستە سەر شانازیە مێژوویەکانى
تر .زانکۆى سلێمانى ئەستێرەیەکى گەشاوەى ئاسمانى زانست و زانیارى کوردستانە و هیوادارین لەسەر ڕێچکەى
گەشە و پێشکەوتنى زیاتر بەردەوامبێت ،جارێکى تر پیرۆزبایتان لێدەکەین و دەستخۆشیتان لێدەکەین .
شاد و سەرکەوتووبن
بێرون عومەر فەتاح
سکرتێرى بزوتنەوەى چاکسازیی نیشتمانى