538564803_24195516226798431_5453438254845553785_n_770x420.jpg

هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح بەشداری کرد لە ئیڤێنتی 80ـەمین ساڵیادی سەرکەوتن لە جەنگی بەرگری گەلی چین

Aug 27, 2025  |   كوردستان 

هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح بەشداری کرد لە ئیڤێنتی 80ـەمین ساڵیادی سەرکەوتن لە جەنگی بەرگری گەلی چین ...
بەرواری ۲٥ـی ئابی ۲۰۲٥، لە هۆڵی کۆنگرەی زانکۆی سلێمانی، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح، سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی، بە هاوڕێیەتی شاندێکی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی لەسەر بانگهێشتی فەرمی کونسوڵی وڵاتی چین لە کوردستان بەشداری کرد لە ئیڤێنتی 80ـەمین ساڵیادی سەرکەوتن لە جەنگی بەرگری گەلی چین لە دژی دەستدرێژیی ژاپۆن و جەنگی جیهانی دژە فاشیزم، بە ئامادەبوونی بەڕێزان باڵیۆزی وڵاتی چین لە عێراق و لیو جیون، کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین لە هەولێر و چەندین کەسایەتی حکومی و حیزبی