بێرون عومەر فەتاح :گەلی کورد گەلێکى ئازاى بوارى ئاشتییە
Jul 11, 2025 | كوردستان
لێدوانی هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بۆ کات نیوز سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لەنێوان گەلی کورد و دەوڵەتی تورکیا ..
گەلى کورد لە هەموو(زەمین و زەمانێکدا) لە ئەنجامى نەبوونى ئاشتى و قبوڵنەبوونى وەک گەلێکى ڕەسەنى بەشێک لە مرۆڤایەتى ،پەناى بۆ چەک بردووە بۆ ئەوەى بەرگرى لە بونى خۆى بکات و بەشێوەیەکى دیفاکتۆ بوونى خۆى بسەلمێنێت ،بەڵام لەهەر بوار و هەل و مەرجێکدا دەستى ئاشتى بۆ درێژ کرابێت بەوپەڕى نیەت پاکى و باوەڕ بەخۆبونەوە بەدەم پرۆسەى ئاشتییەوە چووە ئەگەر باجى زۆر گەورەشى دابێت ،بە ئاوڕدانەوە لە مێژوو هەمیشە گەلى کورد لەبەردەم کرانەوەى( دەرگاى داخراوى ئاشتى) وەستاوە بۆ کۆتایی هێنان بە کوشتار و کاولکارى ،ئەوەش بەڵگەیە بۆ ئەوەى گەلى کورد گەلێکى (ئازاى بوارى ئاشتى یە )لەتەک ئازایەتى و بوێرى بەرەنگارى ،پێشوازی لەهەوڵەکان بۆ ئاشتی و کۆتایی هێنان بە شەڕو خوێن ڕشتن دەکەین بۆ بەرقەراربونی ئاشتیەکی ڕاستەقینە لە نێوان گەلى کورد و دەوڵەتی تورکیا وهەموو گەلانى ناوچەکە، هیوادارین ئەو پرۆسەیە بنەمایەکى بەهێزى پڕ بڕواى هەبێت لەڕوى ئاینی و مرۆڤایەتییەوە چونکە دەبێت مرۆڤەکان بە زمان و نەتەوە و ئاینی جیاوازەوە بگەنە ئەو بڕوایەى کە بە ئاشتى پێکەوە بژین و هەموولایەک ئەو (مافانەى پارێزراوبێت کە خوداى گەورە پێى بەخشیوە)بە ئومێدى ئاشتى و پێکەوە ژیان و خۆشگوزەرانى ..
بــێرون عـمر فـتاح